YPG هه‌واڵی دا:
هێرشی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر بنکه‌ی هێزه کوردییه‌کانی سووریا
یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل سه‌ر به پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی کوردی سووریا ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند: سوپای تورکیا یه‌کێک له گونده‌کانی باکووری سووریا له نێزیکی تورکیای گوله‌باران کردووه و ته‌قه‌ی کردووه له ئۆتۆمبێلێکی ئه‌م گرووپه‌دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌واڵده‌ریی ئه‌سۆشێتێدپرێس به گێرانه‌وه له YPG له گوله‌بارانی گوندی سنووری زۆرمقار و ته‌قه‌کردن به‌ره‌و ئۆتۆمبێلێکی YPG هه‌واڵی دا.
YPG بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی خه‌ساری ئه‌م هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه به‌ڵام ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا به پشتڕاست کردنه‌وه‌ی هێرشی تورکیا ڕایگه‌یاندووه: 4 که‌س به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه‌وه بریندار بوونه.
یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل داوای له تورکیا کردووه توندوتیژی ڕابگرێت و یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ڕچاو بکات.
تورکیا له دوو ڕۆژی ڕابردوودا هاوکات له‌گه‌ڵ هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر مۆڵگه‌کانی داعش له سووریا، ده‌ستی داوه‌ته هێرشی ئاسمانی و زه‌وینی بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گه‌ی په‌که‌که له باکووری هه‌رێمی کوردستاندا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر