دوایین ڕاپۆرتی سوپای تورکیا له هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر بنکه‌کانی په‌که‌که:
تا ئێستا له هێرشی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی په‌که‌که 390 ئه‌ندامی ژن و پیاوی په‌که‌که کوژراون و 400 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوونه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵو: ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا له دوایین ڕاپۆرتی فه‌رمی خۆی که له ماڵپه‌ڕی سوپای تورکیاش بڵاو کراوه‌ته‌وه، ڕایگه‌یاندووه: تا ئێستا به‌هۆی هێرشی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گای په‌که‌که له هه‌رێمی کوردستان 350 هێزی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) کوژراون و 400 هێزی دیکه‌ش بریندار بوونه که به گوێره‌ی زانیارییه وه‌ده‌ستهاتووه‌کان له ڕێکخراوه هه‌واڵگرییه هاوپه‌یوه‌نده‌کانه‌وه، بارودۆخی ته‌ندروستی 150 که‌سیان خراپ و ناله‌بار ڕاپۆرت کراوه. له‌م ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌ی سوپای تورکیا زۆربه‌ی بنکه‌کانی په‌که‌که له‌وانه حه‌شارگه، بنکه‌ی سه‌ربازی، هوماری جیهازات و که‌ره‌سته‌ی لۆجستیکی ئه‌و گرووپه بۆردومان کراوه که زۆربه‌یان به ته‌واوه‌تی له‌ناو چووه.
له دوایین ئۆپراسیۆنی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گای په‌که‌که له ناوچه‌ی "بوکریسکان" یه‌کێک له فه‌رمانده‌کانی بنکه‌ی ناسراو به بنکه‌ی "شه‌هید دیلان"ی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) له هه‌رێمی کوردستان به ناوی ڕێکخراوه‌یی "شروان فاتوان" به هاوڕێتی 4 فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی دیکه‌ی ئه‌م گرووپه -که شوناسی ئه‌وان بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه- کوژراون و 30 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوونه.
هه‌روه‌ها له هێرشی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر که‌مپی "زه‌ڕگڵی" فه‌رمانده‌ی گرووپی سه‌ربازی ژنانی په‌که‌که به ناوی ڕێکخراوه‌یی "گوڵته‌ن" به هاوڕێتی 20 که‌سی دیکه کوژراون.
له ماوه‌ی ئه‌نجامبوونی ئۆپراسیۆنێکی دیکه‌ی سه‌ربازی له ناوچه‌ی "عه‌زنه" که بنکه‌ی سه‌ربازی په‌که‌که کراوه‌ته ئامانج 25 بۆ 30 هێزی ژنی په‌که‌که کوژراون.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر