باکووری کوردستان.. میتی تورک لە شەرناخ ٤٣ گەنج دەستگیر دەکات:
ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا ھەڵمەتی ڕەشبگیریان لە شارەکانی باکوری کوردستان دەسپێکردووە، زیاتر لە ٤٠ گەنج دەستگیردەکرێن.
بەر لە دەستپێکردنی پرۆسەی ھەڵبژاردن و کۆتایی وادەی بانگەشەکان، ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا ، بەتۆمەتی خۆ ئامادەکردن بۆ خۆپیشاندان و گردبوونەوە، پاش راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان، (٤٣) گەنجیان لە شارەکانی شەرناخ و شارە سنورییەکانی باکورو خۆرئاوای کوردستان دەستگیر کردووە.
لایخۆشیەوە لە راگەیەنراوێکدا (پارتی دیموکراتی گەلان) (ھەدەپە) بڵاویکردۆتەوە، ھەڵمەتی رەشبگیری گەنجانی باکوری کوردستان، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە درێژە پێدەری ئەو سیاسیەتە دیکتاتۆرانەیە، کە ئەردۆگان و ئاکەپە، درێژەی پێدەدات، ئامانجەکەشی ھەراسانکردنی نەتەوەی کوردە لە باکوری کوردستان، بۆ دەستبەردان لە خەباتی مەدەنی و دیموکراسی.
لایخۆشیەوە (حەسەیب کابەلان) ئەندامی پارتی (ھەدەپە)، ھەڵمەتەکەی میتی تورکیا بۆ سەر شەرناخ ، بەدروستکردنی ئاژاوە لە باکوری کوردستان ناوبردووەو دەڵێت، ھۆکاری ئەو رەشبگیریە ترسی “ئاکەپە”یە لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان، بۆیە بەرپرسی یەکەمی لەسەرھەڵدانی ھەر گرژییەک (پارتی دادوگەشەپێدان)ی دەسەڵاتدارە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر