ساڵح موسلیم:
هه‌واڵی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر کوردستانی سووریا ڕاسته
"ته‌قه‌ی تۆپخانه‌کانی سوپای تورکیا به‌ره‌و کوردستانی سووریا ڕاسته، ته‌نانه‌ت ئه‌م هێرشه چه‌ندین برینداریشی لێکه‌وتۆته‌وه."
هه‌واڵی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر کوردستانی سووریا ڕاسته
"ته‌قه‌ی تۆپخانه‌کانی سوپای تورکیا به‌ره‌و کوردستانی سووریا ڕاسته، ته‌نانه‌ت ئه‌م هێرشه چه‌ندین برینداریشی لێکه‌وتۆته‌وه."
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی TimeTurk: ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی سووریا (PYD) له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ IMC TV، ڕایگه‌یاند: ته‌قه‌ی تۆپخانه‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر کوردستانی سووریا ڕاسته ته‌نانه‌ت ئه‌م هێرشه چه‌ندین برینداریشی به‌دواوه بوو. به‌ڵام به وردی نازانین ئه‌م ته‌قه‌کردنه به چ شێوه‌یه‌ک بووه.
ساڵح موسلیم ڕایگه‌یاند: ئێمه نازانین تورکیا به هاوڕێتی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تا چ ڕاده‌یه‌ک ده‌یانه‌وێت باکووری سووریا له بوونی چه‌کدارانی داعش بسڕنه‌وه. هه‌مووان ده‌زانن که ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) له سووریا پاکترین ناوچه‌یه له ڕووی بوونی تیرۆریستانی داعش. له ڕاستیدا ئێستا ئه‌گه‌ر تورکیا ده‌یه‌وێت باکووری سووریا له چه‌کدارانی داعش پاک بکاته‌وه ئه‌م پاککردنه‌وه به باشترین شێوه به هاوکاری ده‌وڵه‌ت و پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی سووریا (PYD) جێبه‌جێ ده‌کرێت.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرد: تورکیا ئه‌گه‌ر خوازیاری جێگیربوونی پاوه‌جێی له باکووری سووریایه ده‌بێ په‌یوه‌ندییه‌کی باش و گونجاوی ببێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردی باکووری سووریا و هاوکاری نێزیک له‌گه‌ڵ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه ئه‌م مامه‌ڵه‌یه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیاوه نابینین.
هاوسه‌رۆکی PYD زیادی کرد: پاکتاوی ڕه‌گه‌زی تورکمانه‌کان له باکووری سووریا له‌لایه‌ن هێزه سه‌ربازییه کورده‌کانه‌وه دووره له ڕاستی. ئه‌م جۆره هه‌واڵانه به مه‌به‌ستی دروست کردنی فیتنه و ئاژاوه له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تورکیا و کوردستانی سووریایه. هه‌ر که‌سێک ئه‌م بابه‌ته به‌لایه‌وه گرینگه ده‌توانێت سه‌ردانی ناوچه‌که بکات و له نێزیکه‌وه په‌یوه‌ندی عه‌ره‌ب، تورکمان و کورده‌کان پێکه‌وه ببینێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر