ده‌میرتاش:
کوژرانی خه‌ڵکی سڤیل له هه‌رێمی کوردستان بەدەستی تورکیا، گومانی تێدا نییە
کوژرانی خه‌ڵکی سڤیلی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن سوپای تورکیا ئاشکرایه. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیاش ئاگاداره له‌و بابه‌ته.
کوژرانی خه‌ڵکی سڤیل له هه‌رێمی کوردستان بەدەستی تورکیا، گومانی تێدا نییە
کوژرانی خه‌ڵکی سڤیلی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن سوپای تورکیا ئاشکرایه. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیاش ئاگاداره له‌و بابه‌ته.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی ئێخلاس، سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له لێدوانێکدا به ئاماژه به هه‌واڵه بڵاوکراوه‌کان له‌باره‌ی کوژرانی خه‌ڵکی سڤیلی هه‌رێمی کوردستان به‌هۆی بۆردومان کردنی بنکه و باره‌گای په‌که‌که له‌لایه‌ن فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی تورکیا، ڕایگه‌یاند: بۆ تاوتوێ کردنی ئه‌م مه‌سه‌له وه‌فدێک ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌که‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی که ڕاپۆرتێکی دروست له ڕووداوه‌کانی ئه‌و گوندانه ئاماده و هه‌موو شتێک ئاشکرا بکرێت وه‌فدی نێردراو له ڕۆژانی داهاتوودا سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌که‌ن. ئێمه به‌رده‌وامین له لێکۆڵینه‌وه‌کانمان به‌ڵام کوژرانی خه‌ڵکی سڤیل له‌و ناوچه‌یه‌دا ئاشکرایه. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیاش ئاگاداره له‌و بابه‌ته. هه‌موو کاره پێویسته‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ ئاراسته‌کردن و سه‌لماندنی کوشتنی خه‌ڵکی سڤیل هه‌م له کۆمه‌ڵگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و هه‌م له دادگه ناوخۆییه‌کان.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرد: په‌که‌که ده‌بێ کۆتایی بێنێت به کرده‌وه‌کانی خۆی له تورکیا و له به‌رانبه‌ریشدا ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌بێ کۆتایی بێنێت به هێرشه ئاسمانییه‌کانی خۆی بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گای په‌که‌که. من ناڵێم ده‌وڵه‌ت چه‌ک دابنێت، ده‌وڵه‌ت به بێ چه‌ک مومکین نییه. به‌رگری له‌خۆ مافی ئاسایی هه‌ر ده‌وڵه‌تێکه. ئێمه ته‌نیا خوازیاری کۆتایی هێنان به هێرشه‌کانی ئێستاین. جه‌نابی ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ پرۆفسۆڕێکه که کتێبی زۆری نووسیوه. پرسیارم له‌وان ئه‌مه‌یه: له‌و کاته‌دا که ئه‌م کتێبه‌تان ده‌نووسی له‌گه‌ڵ مێژووی ده‌یه‌ی 90ی زایینی تورکیا به‌ره‌وڕوو نه‌بوونه‌وه؟ ئێمه ده‌زانین ئێوه ئه‌و ساڵانه‌تان ئه‌زموون نه‌کردووه چۆن له‌و کاته‌دا که ئێمه له‌و ساڵانه شه‌ڕمان ده‌کرد ئێوه له زانکۆکانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌رقاڵی فێرکاری ئاکادمیک بوون. ئێوه ئه‌و ڕۆژانه‌تان نه‌بینیوه لانیکه‌م پرسیار بکه‌ن له که‌سانێک که بینیویانه و ئه‌زموونیان کردووه. ده‌توانن له "تانسۆ چیللر" بپرسن که له ده‌یه‌ی 90ی زایینی چ کارێکتان ئه‌نجام نه‌داوه.
هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا به ئاماژه به هه‌واڵه بڵاوکراوه‌کان له‌باره‌ی برینداربوونی نووره‌ددین ده‌میرتاش له هێرشه ئاسمانییه‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر چیای قه‌ندیل ڕاشیگه‌یاند: به‌ڵگه‌یه‌ک نییه که ئه‌و پاگه‌نده‌یه پشتڕاست بکاته‌وه. ئه‌گه‌ری پشتڕاست کردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ش له‌ئارادا نییه، چونکوو برای من له چیای قه‌ندیل نییه. برای من خه‌ریکه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) شه‌ڕ ده‌کات. زانیارییه‌کم له بارودۆخی ئه‌و نییه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ تانسۆ چیللر ته‌نیا سه‌رۆک وه‌زیرانی ژنی تورکیا بوو که له سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆماری سلێمان ده‌میرل له جوونی 1993 تاکوو مارچی 1996 پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیای له ئه‌ستۆدا بوو.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر