داخوازیی بۆ سزادانی هۆکارانی به‌دیلگرتنی ژنانی ئێزدی له‌لایه‌ن داعشه‌وه
نوێنه‌ری ئێزدییه‌کان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خوازیاری به‌رزکردنه‌وه‌ی سکاڵا دژی هۆکارانی به‌دیلگرتنی ژنانی ئێزدی له‌لایه‌ن داعش و سزادانی ئه‌وان بوو.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڤیان ده‌خیل له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی عێراقی "الصباح الجدید" وتی: هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌ستیان هه‌یه له به‌دیل گرتن و کڕین و فرۆشتن و ئازاردانی ژنانی ئێزدی، ده‌بێ دادگه‌یی و سزا بدرێن.
ناوبراو به هاندانی ژنانی ئێزدی بۆ هه‌ڵاتن و ڕزگاربوون له ده‌ستی چه‌کدارانی داعش، ڕایگه‌یاند: تا کاتێک که ته‌نانه‌ت ژنێکی ئێزدی له ده‌ستی داعشدا بێت،ئەوە وه‌کوو بێ شه‌ره‌فی و بێ ئابروویی بۆعێراقییه‌کان دێته ئه‌ژمار.
ناوبراو داوای له شێخی عەشیرەکانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، سه‌لاحه‌ددین و ئه‌نبار کرد هه‌وڵه‌کانیان دوو ئه‌وه‌نده بکه‌نه‌وه بۆ ڕزگارکردنی ژنانی ئێزدی له ده‌ستی چه‌کدارانی گرووپی تیرۆریستی داعش.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر