مەحموود عوسمان:
هێرشه‌کانی ئه‌مدواییانه‌ی تورکیا بۆسه‌ر په‌که‌که گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ڕابردوو
د.مەحموود عوسمان سیاستمەداری کورد و ئەندامی دوو خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هه‌رێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی شەڕی تورکیا لەدژی پەکەکە وتی: هێرشەکانی حکوومەتی تورکیا بۆسەر کورد، گەڕانەوەیە بۆ سیاسەتی هه‌ڵه و ناڕاستی ڕابردوو که پاش ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ئەمریکا و بە گڵۆپی سەوزی ئەم ووڵاتە هاته ئاراوه.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی خەندان مەحموود عوسمان نووسراوه‌یێکی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاودەکردۆته‌ه و تێیدا نووسیویه‌تی: ئەم بۆمبارانە زیانی گەورەی له هەرێمی کوردستان و هاوڵاتییەکا‌نی داوه به‌چه‌شنێک کە تووشی کوژران و برینداربوون و دەربەردەری و سووتان و وێران کردن بوونەتەوە و گوندی زارگەڵیش نمونەیەکی زیندووە بۆ ئه‌م بابه‌ته، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ئه‌م بوردمان کردنه بەزاندنی سنوور و سەروەری خاکی هەرێم و عێراقیشە.
مەحموود عوسمان هه‌روه‌ها نووسیویەتی: لەسەر برایانی پارتی کرێکارانی کوردستان"په‌که‌که"ش پێویستە دوورکەونەوە لە دێهات و شوێنی هاووڵاتیانی هەرێم و ڕەچاوی ڕەوشی هەرێم و ڕەوشی (HDP) و چالاکییە یاسایی و سیاسییەکانی لە تورکیا بکەن.
ناوبراو هه‌ر له‌م نووسراوه‌یه‌دا داوای له هێزه کوردییه‌کان کردووه هه‌مبه‌ر بەم شەڕە هەموو لایەنەکانی هه‌رێمی کوردستان یەکگرتووبن و بەیەک دەنگی و هه‌روه‌ها بەهاوکاری کورده‌کانی دیکه‌ی ناوچه کوره‌دنشینه‌کان کەهەموو زەرەرمەندن، داوا لە ئەنقەرە بکەن، هێرشەکەی بوەستێنێت و ئۆجەلان ئازاد بکات.
مه‌حموود عوسمان له‌م نووسراوه‌یه‌دا داواشی لە واشنتۆن و ناتۆ کردووه، هەست بە لێپرسراویەتی بکەن و فشاربخەنە سەر تورکیا بۆئەم مەبەستە و رەوشەکە بەرەو دیالۆگ و ئاشتی ببەن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر