ھاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ئاشتی دەستەبەر بکرێت، گیان لەدەستدان نامێنێتو ڕەتیشیدەکاتەوە، ھیچ کاتێک لەگەڵ شەڕدا بن.
سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی ھەدەپە لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا رایگەیاند لەبانگھێشتکردنی پرۆسەی ئاشتی بەھیچ جۆرێک دوانەکەوتون ، ئێمە شەڕمان ھەڵنەگیرساندوەو ھەمیشە بەرگریشمان لەئاشتی کردووە.
ھەر لەمیانی کۆنگرەکەدا دەمیرتاش ئاماژە بەلێدوانێکی دادو گەشەپێدان (ئاکپارتی- حزبەکەی ئەردۆغان) دەداتو ئەوەش دەخاتەڕوو، ئاک پارتی دەڵێت؛ تا مانەوەی دوا گەریلا، ئۆپەراسیۆنەکان لەقەندیل بەردەوام دەبن، لەکاتێکدا، ھەدەپە داوای بێدەنگ کردنی چەکەکان دەکات.
دەمیرتاش تەئکیدیشی کردۆتەوە کە ئەوان باڵی سیاسی کەجەکە نینو کەجەکە پەیوەندی بەئێمەوە نییە.
سەڵاحەدین دەمیرتاش جەختیش دەکاتەوە بەدەستەبەرکردنی ئاشتی لەمڕۆدا، ئەوا بەیانی ئەگەری گیانلەدەستدانی لاوانمان رادەگرین.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر